لە پایتەختى کوردستان ... شەشەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی
لە پایتەختى کوردستان ...
شەشەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەرزڕاگیرا
ئێوارەى ئهمرۆ دووشەممە 2023.9.25، بەبۆنەى ساڵیادى ریفراندۆمی سەربەخۆیی و ئەو سەركەوتنە مەزن و مێژوویەى گەلى کوردستان، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بەردەم قەڵاى هەولێر کەرنەڤاڵێکی فراوانی جەماوەرى هاووڵاتییانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو و هاوڵاتییان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و خۆشی دەربڕین گوزارشتیان لە دڵخۆشی خۆیان بۆ ئەو یادە مەزنە دەربڕی.
هاوکات هەر لەکەرنەڤاڵەکەدا، ئاڵایەکی کوردستان کە درێژییەکەی 240 مەترە و پانییەکەی 40 مەتر بوو لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەڵکرا، لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: "25ـی ئەیلوول رۆژێکی مێژووییە و لە یادی هەموو کوردێکدا دەمێنێتەوە".