نەخۆشخانەکانی هەولێر دەرگا بۆ قوربانییەکانی کارەساتی قەزای حەمدانیە واڵا دەکەن
نەخۆشخانەکانی هەولێر دەرگا بۆ قوربانییەکانی کارەساتی قەزای حەمدانیە واڵا دەکەن
درەنگانی ئەمشەو ٢٧-٩-٢٠٢٣ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە نەینەوا و دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی قوربانی و بریندارە سوتاوەکانی ئەو کارەساتەی قەزای حەمدانیەیان بەسەر کردەوە کە لە ئاهەنگی بووک گواستنەوەکەی ئەمشەوی حەمدانیە رووداوێکی گەورەی ئاگرکەوتنەوەی تێدا ڕووی دا، دەیان کەس گیانیان لەدەست دا.
بەو هۆیەشەوە بە دەیان قوربانی ئەو کارەساتە گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی شارى هەولێر ….
لەو بارەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر رایگهیاند، کە بەرێز سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی تیمهكانی بهرگری شارستانی و تهندروستی راسپارد بههانای لێقهوماوانهوه بچن فرياگوزاری خێرایان پێشکەش بکەن …
پارێزگاری هەولێر وێرای پەرۆشی و خەم و ناسۆری بۆ کارەساتەکە ئامادە باشی دامو دەزگا تەندروستییەکانی شاری هەولێری نیشاندا بۆ وەرگرتنی قوربانییەکان و چارەسەریان .