مه‌ڕاسیمی ماته‌مینی بۆ خوالێخۆشبوو (فه‌یزۆ) له یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ به‌ڕێوه ده‌چێت
مه‌ڕاسیمی ماته‌مینی بۆ خوالێخۆشبوو (فه‌یزۆ) له یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ به‌ڕێوه ده‌چێت
له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی فه‌خریی یانه‌كه‌مان، كاتژمێر 6 ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 21 ی ئاب له یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ حه‌ریری مه‌ڕاسیمی ماته‌مینی بۆ یاریزانی پێشوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر خوالێخۆشبوو فه‌یزوڵڵا عوسمان ناسراو به (فه‌یزۆ)، ساز ده‌كرێت. دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی پیرۆزی فه‌یزوڵڵا عوسمان لەسەر فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەهێندرێتەوە پایتەخت.
سه‌رجه‌م وه‌رزشوانان و وه‌رزشدۆستان و راگه‌یاندنكاران و خزم و هاوڕێ و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو بانگێشت كراون بۆ ئه‌م مەڕاسیمه.
تێبینی: رێگه نادرێت بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی هیچ ده‌زگایه‌ك بۆ فڕۆكه‌خانه
راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر.