هەولێر .... چارەسەرکردنى کێشەى کەم ئاوی لەبەشێک لە گەڕەکەکان

هەولێر .... چارەسەرکردنى کێشەى کەم ئاوی لەبەشێک لە گەڕەکەکان

هەولێر ....
چارەسەرکردنى کێشەى کەم ئاوی لەبەشێک لە گەڕەکەکان

لە ماوەى ڕابردوو لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى پارێزگارى هەولێر، بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەى کەم ئاوى، کە بەو هۆیەوە بەشێک لە گەڕەکەکانى شارى هەولێر و دەروبەرى دووچارى گرفت دەبوون، بە هەوڵى تیمە هاوبەشەکانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان توانرا تاڕادەیەکى زۆر باش ئیدارەى ئەو کێشانە بدرێت، وەک هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتییان لە بەفیڕۆنەدانى ئاو و بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاوى پاکى ماڵان و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەوکەسانەى کە ئاو بەفیڕۆ دەدەن، هاوکات هەردوو بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەولێر و دەوروبەر بە هەماهەنگى یەکتر و لە چوارچێوەى ئەو نەخشە و بەرنامە و پلانەى پارێزگاى هەولێر دایڕشتبووە بۆ چارەسەرى گرفتەکانى کەم ئاوى، چارەسەرى کێشە و کەم کوڕى تەکنیکى بیرەکان و لێدانى بیر بەدیل و تازە، بۆ ئەو سێ مانگەى هاوین وەک یەک تیم چەندین هەنگاو بۆ ئەومەبەستە گیرایەبەر، بە تایبەتى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەولێر، ئەوکارانە ئەنجامدراون:-

یەکەم : ئیفرازەکان
1- گۆڕینی بەشێکی هێڵی سەرەکی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە ناو ووێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز 3 لە سەربودجەی پارێزگای هەولێر، بە گوژمەی ( 535 ) ملیۆن دینار کە بووە هۆی کارپێکردنی پەمپی پێنجەمی پڕۆژەکە و زیادکردنی 2000م3/ لە کاتژمێرێكدا.

2- چاککردنەوە و بە کارخستنەوەی ووێستگەی یەکەم لە ناو ئیفراز خابت بە توانای 500 م3/ لەکاتژمێرێکدا لەسەر بوودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی ( 190 ) ملیۆن دینار.

3- چاککردنەوەی هەردوو پەمپی ووێستگەی دووەمی ئیفراز خابت ( بای واتەر) بە توانای ( 1000 ) م3/ لە کاتژمێرێکدا لەسەر فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر لەسەر بوودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر کە ماوەی زیاتر لە 10 مانگ بوو لە کارکەوتبوو.

4- چاککردنەوەی دوو ماتۆڕی پەمپی ژمارە 1 و 2ى ووێستگەی ئاوی ئیفراز یەك کە ماوەی 5 مانگ بوو لە کارکەوتبوو لەسەر بوودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئاوى هەولێر.

5- چاککردنەوەی چوار پەمپی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز 2 کەلەلایەن کۆمپانیان بای واتەر دانرابوو چاك نەدەکرایەوە بە فەرمانی بەڕێز پارێزگاری هەولێر چاککرایەوە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئاوى هەولێر.\

6- لە ئیفراز 2 های لیفت کڕینی دوو ماتۆڕ بۆ هێڵی سایلۆ و کوێستان بۆ یەکەمین جار هێڵی سایلۆ کرایە 3 پەمپ کە ساڵانێك بوو دوو پەمپ بوو .

7- لە ئیفراز 3 دوو پەمپ لە ئینتەیك دوو پەمپ لە لۆو لیفت یەك پەمپ لە مارعۆدا چاککرانەوە.

بەم چاکسازیانە کۆی گشتی ئاوی نێردراو بۆ شاری هەولێر لە ( 10400 ) مەتر سێجا / لە کاتژمێرێكدا بەرزبوویەوە بۆ ( 14600 ) مەتر سێجا لە کاتژمێرێكدا، واتا لە کۆی گشتی ئاو نێردراو لە ڕۆژێکدا 24960 مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا بەرز بوویەوە بۆ ( 350400 ) مەتر سێجا لە کاتژمێرێكدا، لە کاتی ئێستاشدا گشت ووێستگەکان بە تەواوی توانای خۆیان کاردەکەن .

دووەم : بیرەکان
لەسەر بوودجەی تەنگەتاوی
15 بیر لێدراوە ( بێر کۆت ژمارە 2 ، تۆبزاوا احمد 1 ، باداوا 28، بنسلاوە 20 ، هاوکاری 10 ، بەحرکە 66 ، پۆلیسان 7، گردەڕەشەی بچووک 3 ، قەرەبووی ژیان ژمارە 22 ، مفتی ژمارە 9 ،هەرێم ژمارە 1 ، سەربەستی ژمارە 13 ، 94 باداوە ژمارە 40 ، گەرەکی ڕزگاری ژمارە 4 ، قەڵاتی نوێ ).هەروەها 10 بیری تر لەو چەند ڕۆژە دەست پێ دەکات ( بحرکە دوو بیر ، بنسلاوە دوو بیر ، بێرکۆتی نوێ یەک بیر ، دارەتوو دوو بیر ، باداوە یەک بیر ، پیرزین یەک بیر ، هەولێری نوێ ( سەربەخۆیی ) یەک بیر ).

لەسەر بودجەی پارێزگا متفرقە
5 بیر ( دارەتوو 94 گەڕەکی ژین ، کۆلێژی دەرمانسازی ، گەرەکی ژیان بدیل ژمارە 9 ، نەورۆز بدیل ژمارە 5 جهازی لەسەرە، بەشی ناوخۆیی 18 ی شوبات فەرمانی دەرچووە).

خێر خوازی
11 بیر لەم شوێنانە لێدراوە ( قەرەچناغە، ئازادی، شادی، دارەتوو، شاوێس، دارەتوو ، هاوکاری ، سەرکارێز، نازناز، بنسلاوە)، 5 بیریش لەسەر سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی عێراق بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر لەم شوێنانە لێدراوە، (2 بیر لە گەزنە ، 1 بیر لە گوندی شێخە شەل ، 2 بیر لە باغەمرە شەهاب )

چاککردنەوەی بیرەکان :
زیاتر لە 622 ملیۆن دینار بۆ پێداویستی بیرەکان سەرف کراوە
تۆڕی ئاو:
30 کیلۆمەتر دانانی تۆڕی ئاو لە شاری هەولێر ئەنجام دراوە .
پڕۆسەی تانکەر
367 ملیۆن دینار پڕۆسەی تانکەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئەنجامدراوە ( لەسەر بودجەی پارێزگا ى هەولێر، وەزارەتى شارەوانى ). ئەوەجگە لە بەستانوەی نزیکە 300 بیر کە لە ڕێگەی مولیدە ئەهلییەکان لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابینکراوە.