پارێزگای هەولێر و دەزگاى خێرخوازى بارزانى.. لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان، په‌ره‌ بە كاركردنى پێكه‌وه‌یی و هەماهەنگى نێونیان دەدەن

پارێزگای هەولێر و دەزگاى خێرخوازى بارزانى.. لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان، په‌ره‌ بە كاركردنى پێكه‌وه‌یی و هەماهەنگى نێونیان دەدەن

پارێزگای هەولێر و دەزگاى خێرخوازى بارزانى..
لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان، په‌ره‌ بە كاركردنى پێكه‌وه‌یی و هەماهەنگى نێونیان دەدەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.9.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و هونەر نورى، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، جەخت له‌ په‌ره‌پێدان و كاركردنى پێكه‌وه‌یی و هەماهەنگى و هاوکارى نێوان پارێزگاى هەولێر و دەزگاى خێرخوازى بارزانى کرایەوە، بەمەبەستى ئەنجامدانى چەند پڕۆژەیەکى خێرخوازى و کارێکى مرۆیی لە پێناو زیاتر خزمەتکردنى خانەوادەى سەربەرزى شەهیدانى سنوورى پارێزگاى هەولێر.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە دەزگاى خێرخوازى بارزانى بۆ ئەنجامدانى سەرجەم کار و پڕۆژە خێرخوازییەکان، تەواوى پاڵپشتى و هاوکارى و هەماهەنگی پارێزگاى هەولێرى نیشاندا و تەئکیدى لەسەر هەموو ئاسانکاریەک کردەوە بۆ ئەنجامدانى پڕۆژەکانیان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر.