هەولێر: دیدارو گفتوگۆی بازرگانانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران

هەولێر: دیدارو گفتوگۆی بازرگانانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران

هەولێر: دیدارو گفتوگۆی بازرگانانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران

ئەمشەو رێکەوتی 20-9-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو نه‌سرولله رەشنودی، سەر کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بێگەرد تالەبانی وەزیری کشتوکال و سەرۆکی هاوردەو هەناردەکان و ژوورە بازرگانییەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و ئێراق دیدارو گفتوگۆی بازرگانانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئێران بەرێوەچوو کە لە لایەن کونسڵخانەی ئێران بۆ بازرگانە بەشداربووەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە هوتێل رۆتانا رێکخرا ….
لە وتەیەکدا ئومێد خۆشناو وێرای بەخێرهێنانی میوانانی هەولێر، دووپاتیکردەوە کە خواستی هەرێمی کوردستانە شارەزایان و پیشەوەران و بازرگانان خۆیان بە ئەزموونی یەکتری تەیارو دەوڵەمەند بکەن، ئەوەش لە خۆیدا ستراتیژو راسپاردەیی رێزدار سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە لەوەی هەموو ئالیەتێکی گونجاو دیراسەت بکرێ کە بە سوودی هاوڵاتیان و خاوەن کارو پیشەوەرانی کوردستان بشکێتەوە، چونکە سەرەنجام گەلی کوردو گەلانی ئێران سوودمەند دەبن و هەر لەم رێگەیەشەوە جەختمان لەسەر توندوتۆڵکردنی پەیوەندیەکانمان کردەوەو ئەوەمان راگەیاند کە بە پراکتیکی ئەو ئەزموونەمان تاقیکردۆتەوە و ئارەزووش دەکەین رێکەوتنی گەورەتری بەدوادا بێت تاوەکو بەسەر هەموو لەمپەرەکاندا زاڵبین …
شایەنی وتنە پیشەنگاکە تایبەتە بە کەرەسە و بەروبوومە کشتوکالیەکان کە ئەوەش کۆکە لەگەڵ ستراتیژی کارو بەرنامەی گرنگی پێدانەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان …