پەیامى پیرۆزبایى پارێزگارى هەولێر، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان

پەیامى پیرۆزبایى پارێزگارى هەولێر، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان

پەیامى پیرۆزبایى پارێزگارى هەولێر، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی 53مین ساڵیادى دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان بەگشتى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى دەکەین.

لەو یادەدا هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەكان دەخوازین و سوپاس و ستایشی ڕۆڵی یەكێتیی زانایان مەکتەبى تەنفیزى و لقى هەولێر و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی شارەکەمان دەکەین کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوونه‌.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2023.9.21