ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کرد
ئەمرۆ پێنجشەممە 21-9-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کرد …
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کۆمەلێک پرسی هەنوکەیی و پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ سەرجەم لایەن و پێکهاتەکان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و وەلانانی ناکۆکی و گرژییەکان کرا …
هەروەها ئاماژە بە گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لا دراو پرسەکانی ڕۆژ و پێشهاتەکان لەنێوانیاندا بیرو رایان لەسەر ئاڵوگۆر کرا ….