پارێزگاری هه‌ولێر: پێویسته هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئاشتی هه‌میشه‌یی بێت
پارێزگاری هه‌ولێر: پێویسته هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئاشتی هه‌میشه‌یی بێت
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 21_9_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری رێكخراوی ئاشتی كرد...
له دیداره‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به دیداری ئه‌ندامانی ئه‌و سه‌نته‌ره، كه هه‌موو پێكهاته‌كانی شاری هه‌ولێری له خۆی گرتبوو" دووپاتیكرده‌وه كه‌وا ئاشتی ته‌نها دۆخێکی ئارام و ھێمنی دوور لە شەڕ و ئاژاوە و دڵەڕاوکێ نییه، بەڵکو ھەبوونی ئاشتی واته خوڵقاندنی كه‌شی ئاشتی گشتی كۆمه‌ڵایه‌تیه" ئاشتی وتووێژی ئاشتیانەیه لە ھەموو کات و ھەموو سەردەمێکدا...
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌مید خالید سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئاشتی سوپاسی پارێزگاری كرد كه هه‌میشه ده‌رگای كراوه‌بووه، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی چه‌مكی ئاشتی كرده‌وه و به بابه‌تێكی هه‌ستیار ناوی برد...
پارێزگاری هه‌ولێر گوتی پێویسته نه‌ك ته‌نها رۆژێك دیاری بكرێ بۆ ئاشتی به‌ڵكو پێویسته هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئاشتی به‌رده‌وام بێت" بۆیه سه‌نته‌رێكی لەمشێوەیەدا، ده‌بێ خاوه‌ن پرۆژه‌و دیدیگای كاری ستراتیژی بن ئەمەش لەپێناو بەرقەراربوونی ئاشتییەكی باشتر بۆ هاووڵاتیانی شاره‌كه‌مان، بۆیه هەمووان هاوكاری ده‌بین لەپێناو بەرقەراركردنی ئاشتی‌و بونیادنانی مرۆڤایه‌تی مرۆڤ .
شایه‌نی وتنه سه‌نته‌ری ئاشتی كار بۆ سه‌قامگیری ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستن وداكۆكی له ئازادییه‌كانی تاك وكۆمه‌ڵ و پتوتركردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات ....