پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.9.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و یاریدەدەرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى و بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا، بەبۆنەی 53یەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانیانەوە، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانی کرد و لەلایەن د.عەبدوڵا وەیسی، سەرۆکی یەكێتی زانایان و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 53 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کرد و هیوای سەركەوتنى بۆ یەكێتی زانایان و سەرجەم مامۆستایان خواست، هەروەها سوپاس و ستایشی ڕۆڵی مەکتەبى تەنفیزى یەكێتیی زانایان و لقى هەولێر و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی شارى هەولێرى کرد کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوونه‌.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی یەكێتیی زانایان، سوپاس و ستایشی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ سەردانەکەی و تەئکیدی لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامى پارێزگای هەولێر کردەوە.