خاوێنکردنەوەی کەندی گوندی تەندوورەی ناحیەی شەمامک

خاوێنکردنەوەی کەندی گوندی تەندوورەی ناحیەی شەمامک

خاوێنکردنەوەی کەندی گوندی تەندوورەی ناحیەی شەمامک

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر، لە پێناوکەمکردنەوەى مه‌ترسى ڕوودانى لافاو لە وەرزى بارانبارینى ئەمساڵ و ئامادەکارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراوى گۆڕانى کەش و هەوا، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر دەستیانکرد بە خاوێنکردنەوەی کەندی گوندی تەندوورەی ناحییەی شەمامک بە دێژی 6 کم.

جێگەی باسە، بۆبەرگرتن لە ئەگەری ڕوودانى لافاو و ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراوى گۆڕانى کەش و هەوا، هەڵمەتى پاککردنەوەى ڕێرەى ئاوى سروشتى باران و ئاوى قورس و کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و ئاوەڕۆكان، لە سەنتەری شار و تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر لەلایەن تیمەکانی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و دەوروبەری و ئاودێری هەولێر) دەستی پێکردووە و بەردەوامە.