ههولێر: کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا بەرێوەچوو
ههولێر: کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا بەرێوەچوو
ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 25/9/2023 بەسەرپەشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو بە ئامادەبوونی هێمن قادر و مەسعود کارەش جێگرانی پارێزگار کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا بەرێوەچوو …
لەو کۆبوونەوەیەدا قائیمقامی ناوەندو بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی گەشت گوزارو بەرێوەبەری ئاوی هەولێرو ئاوی دەورووبەرو نوێنەری کشتوکاڵ و ژینگە ئامادەیی بوون، سەرەتا پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر ئەولەویەتی پاراستنی تەندورستی هاوڵاتیان کردەوەو ئەوەی دووپاتکردەوە کە پێویستە لەسەر رۆشنایی رێنماییەکانی بەرێوبەرایەتی تەندورستی رێ و شوێنی خۆپارێزی بگیرێتە بەر …
لەلایەن خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر باسی لەسروشتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا کردو ئاماژەی بە هەنگاوەکانی خۆپارێزی و هۆشیاریەکان کرد…
لە کۆبوونەوەکەدا بەتێرو تەسەلی باسیان لە ستاندردەکانی پاک و خاوێنی خواردەمەنی و سەرچاوەکانی ئاو کرد، بۆ ئەوەش رێنمایی و چاودێریکردن و هۆشیارکردنەوەیان بە زەروور زانی …
هەر لەم چوارچێوەیەدا کۆمەلێك بریاری پێویست وەرگیران لە گرنگترینیان:
_ چڕکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاری تەندورستی.
_ چاودێریکردنی پاك و خاوێنی بیرەکانی ئاو.
_تیمە هاوبەشەکانی قائیمقایمیەت و تەندروستی سەردانی مەیدانی چێشتخانەو کافیتریاکان بکەن و رێنماییان پێشکەش بکەن .
_ جێبهجێكردنی رێنماییه تهندورستییهكان له دامهزراوهكانی سهر به ئهوقاف و قوتابخانه و زانكۆكان.